ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “هه‌ژار ئیبراهیمی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌م دۆكانه‌كه‌ی له ناوه‌ندی شاری پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. وێڕای تێپه‌ر بوونی سێ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستا نییه.