کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كوژران و بریندار بوونی ٦ كه‌س به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

كوژران و بریندار بوونی ٦ كه‌س به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی پێكدادانی دوو ماشینی سه‌واری له‌ جاده‌ی ڕه‌وانسه‌ر- كرماشان، ٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ٢ كه‌سیش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێری هه‌ر دوو ماشینه‌كه‌ ده‌ست به‌ جی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی شاری كرماشان. شایانی باسه‌ به‌ هۆی خراپی جادەکان و ناستاندارد بوونی ماشینەکان، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە ئێران، گیانیان لە دەست دەدەن و یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.