رۆژی سێشەممە 18ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە شۆفیرەکانی “شیرکەت واحدی ئۆتووبوسڕانی” تاران و دەرووبەری، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان کۆبوونەوە.
شۆفیرەکانی “شیرکەت واحدی ئۆتووبوسڕانی” تاران و دەورووبەر بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای “شووڕا”ی شاری تاران، خوازیاری بە کردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی “ریزبەندییە پیشەییەکان” بوون.