ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٢ كرێكار له شاره‌كانی نكا و سه‌قز گیاینان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،كرێكارێك له شاری سه‌قز به هۆی به‌ربوونه‌وه لە به‌رزایی به توندی بریندار بوو كه به هۆی قووڵی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه کرێکارێکی خه‌ڵكی شاری نكا له كاتی كاركردن له قه‌ناتێك دا، به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ئاسنی به‌سه‌ریدا، گیاین له ده‌ست دا. به پێی هه‌واڵێک كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووەتەوە، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی ٧٢ ساعت له ڕووخانی دیواری چاڵێكی ئاو له گوندی “شه‌هله‌گان”ی مه‌نووجان، كرێكارێك له ژێر ئاوار گیری خواردووه و له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمكانات بۆ ڕزگاركردنی، چاره‌نووسی نادیاره.