كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی شاری ئیزه،ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییان، له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ئه‌هواز، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاند: له مانگی ڕه‌زبه‌ری ٩٧ی هه‌تاویه‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری ئیزه، حۆكمی مۆعه‌لیمی پێش ده‌بستانی خۆیان وه‌رگرتووه و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه كاریان كردووه و ته‌واوی هه‌زینه‌كانی هاتووچۆ و بیمه‌یان له گیرفانی خۆیان خه‌رج كردووه، وێڕای هه‌بوونی مه‌ترسیه‌كانی نێو جاده و ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان. به‌ڵام كاتێك به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی داوای خواسته‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێك به‌داخوازییه‌كانیان ناده‌ن.