ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی جۆزه‌ردان، به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێكخراوه‌ی “سه‌وزی چیا” له تۆڕه كۆمهڵهیاتییهكان بۆ پێشوازی و به‌شداری له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی چوار ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه، خه‌ڵكی مه‌رێوان كاتژمێر ٣و نیو له سێرێیانی “تازئاوای” ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی چوار ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی “سه‌وزی چیای” مه‌ریوان به ناوه‌كانی “شۆعله قادری”، “ئارشام عه‌زیزی”، “داوود باخیش” و “كاوه خۆسره‌وی” به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌ی سه‌قز- مه‌ریوان، گیانیان له ده‌ست دا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌م هاووڵاتییانه به به‌شداری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو. گیانبه‌خت كردنی ئه‌م چوار ژینگه‌پارێزه مهوجێكی به‌رین له هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ئه‌وان هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی به‌رفراوانی بۆ تێكۆشانی ژینگه‌پارێز له‌ناوخۆی كوردستان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شوێن خۆێدا هێنا.