ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان له ڕێستوورانێكی هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٣ كه‌س كورژان و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕایانگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه له نزیكیی حه‌ره‌می مووسا كازم ڕوویداوه، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. بازاڕی ناوچه‌ی كازمییه، كه شوێنی ناشتنی دوو ئیمامی شیعه‌یه، به‌هۆی زیارهتكهرانێك كه له ناوچه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌م شوێنه، هه‌میشه قه‌ره‌باڵغه. به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه زۆر له‌م ژماره‌یه زیاتر بێت.