کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی “ئابفای” ئەهواز

تجمع پرسنل آبفای اهواز1

رۆژی چوارشەممە 12ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئابفای ئەهواز بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.

کرێکاران دەڵێن: ” لە پارەکەوە، پاش تێکەڵ کردنی ئابفای شاری و  “رووستایی”  کێشە و گیر و گرفتەکانیان دوو هێندە بووە”. کرێکارانی ئابفای ئەهواز سەرەڕای چەند مانگ حەقدەستی دواخراو و پشت گوێ خرانی بیمەکانیان، دۆخی دامەزرانیشیان نادیارە. ئەوان لە کۆبوونەوە کەیان دا رایانگەیاند لە ئەگەری وڵام نەدانەوە بە خواستەکانیان لە چەند رۆژی داهاتوودا ده‌س له کار ده‌کێشنه‌وه و مان ده‌‌گرن.