کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكی مه‌ده‌نی “ڤییان محه‌ممه‌دی” له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكی مه‌ده‌نی ڤییان محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی

ڕۆژی چه‌ارشه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری خه‌ركی مه‌ریوان به‌ ناوی گڤییان محه‌ممه‌دی”، له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا و ناوبراو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دڕێژه‌ دان به‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ١٠ی مانگی گوڵان، ئه‌م چالاكه‌ مه‌ده‌نی و خوێندكارییه‌ له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌كاڵه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. “ڤییان محه‌ممه‌دی” سه‌ره‌تا بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزرا بۆ گرتووخانه‌ی ئێوین و دوای كوتایی لێپرسینه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له‌ شاری ورمێ. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانییارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه‌.