له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەهۆی کێشەی مڵک و ماڵەوە لە نێوان عەشیرەتی “کوییک” و “یارسانەکان” لە پارێزگای کرماشان شەڕێک دێتەئاراوە و دواتر لەکاتێکدا خێرخوازانی ناوچەکە خەریکی کۆتاییهێنان بە ئاژاوەکە دەبن، لەناکاو دەستێکی نادیار تەقە دەکات و کەسانی بێ‌تاوان خوێنیان دەڕژێت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسداران لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئەوە دەکەن كه گوایه ئەوە شەڕی سوننه و یارسانه و کەسانی بەناو سه‌له‌فیش هان دەدرێن کە بڕۆنە ناوچەکە و ئاگری شەڕەکە خۆش بکەن. شایانی باسه كه بەدرێژایی مێژوو لەو ناوچەیە شەڕی مه‌زهه‌بی و تایفه‌یی نەبووە و له ئێستادا ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەیەوێ پێش هاتنی كاتی ده‌نگ دان به هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و ده‌نگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌ڵك بۆ به‌شداری نه‌كردن له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، ئه‌وه باوه‌ڕه جێ بخات كه گه‌ر ڕژیم نه‌بێت ئه‌منییه‌تیش نییه و له‌م ڕووداوانه قازانچی خۆی بكات.