كارمه‌ندانی ڕه‌سمی نه‌وت له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، عه‌سه‌لوویه، ماهشههر، گه‌چساران، ئابادان، شیركه‌ت نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی بێهرهگان، ناوچه‌ی نه‌وتی دوورگه‌ی لاوان و سه‌كۆی نه‌وتی ده‌ریایی ئه‌بووزه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به “په‌سه‌ندكراوی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان” ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆ نێلی ڕه‌سمی نه‌وت له ئاست بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ده‌ستی پێكردووه و له ئێستادا له‌گه‌ڵ باروودۆخی خراپی كار له ناوچه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی تەوەڕووم و هه‌زینه‌كانی ژیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دامه‌زراندنی كرێكارانی په‌یمانی به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی و گۆڕانی قه‌رارداده حهجمییهكان بۆ گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.