کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی سەرتاسەری کرێکارانی نەوت

اعتراض سراسری کارکنان شرکت نفت 2

بەیانی رۆژی شەممە 10ی مانگی جۆزەردان، کرێکارانی نەوت لە تاران و چەندین ناوچەی جنوبی ئێران لە ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی  مەجلیسی رژیم بە نیسبەت حەقدەستەکانیانەوە کۆبوونەوە.

کرێکارانی نەوت لە ئەهواز، عەسەلوویە، گەچساران، ماهشەهر، بەهرێگان، ئەبوزەر و لاوان لە شوێنی کارەکانی خۆیان کۆبوونەوە. هەروەها لە تارانیش بە پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک بەرامبەر مەجلیسی رژیم، ناڕەزایەتی خۆیان بەوە گەڵاڵەیە دەربڕی. کرێکارانی نەوت بە ئاستی نزمی حەقدەستەکانیان ناڕازین و ئەو بڕەش کە مەجلیسی زیادی کردووە، ئالووگۆڕێک لە کۆی گشتی حەقدەستەکان پێک ناهێنێ.