کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سه‌پاندنی حۆكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌

سه‌پاندنی حۆكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی

ڕۆژی سێشەممە 4ی جۆزەردان، “سەید محەممەد حوسەینی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌، سزای 40 ساڵ بەندکران و دورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێی بەسەردا سەپێندرا.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه‌ بە تۆمەتی ” ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لەلایەن له‌قی یەکەمی دادگەی مەھاباد ئه‌م سزا قۆرسه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه‌ و لە 19ی خەزەڵەوەری ١٣٩٦ی هه‌تاوی لەکاتی گەڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنیەكانه‌وه‌ دەستبەسەر دەکرێت.