لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دارستانی کێوەکانی “شەڕکاو” و “کەلوچنارە”ی شاری نۆدشە، زیانێكی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ دووهەم جار پاش کوژانەوە و دەستی پێ کردووەتەوە و هاووڵاتییانی ئه‌و شاره داوایان لە خەڵک و چالاکانی ژینگە پارێز کردبوو کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بە هانایانەوە بچن. شایانی باسه كه دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه و به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌واوی سوتێندران و له ناو چوون.