کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

دواخرانی جەلەسەی داداگایی هەڵسووڕاوانی کرێکاری، مەحمود سالحی و عوسمان ئیسماعیلی

عدم برگزاری جلسه دادگاهی عثمان اسماعیلی و محمود صالحی

نۆ رۆژ پاش دەسبەسەر کردنی مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی لە هەڵسووڕاوان و پێشرەوانی کرێکاری لە کوردستان، دانیشتنی دادگاکەیان بە هۆکاری ناڕوون دواخرا.

بە پێی بڕیارێکی دادگای ئینقلابی رژیم لە شاری سەقز کە قەرار بوو، رۆژی دووشەممە سێی جۆزەردان، جەلەسەی دادگایی بۆ مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی پێک بێت، بە هۆکاری نادیار دواخرا. مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو هەڵسووڕاو و پێشڕەوی ناسراوی بەزووتنەوەی کرێکارین کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیم لە ژێر گوشاری بەردەوام دا بوون و بە شێوازی جۆراوجۆر ئاستەنگییان بۆ درووست کراوە. رژیم پاش دەسبەسەر کردنی ئەم دوو هەڵسووڕاوە لە گەڵ شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتی لە ناوخۆ و دەرەوە رووبەڕوو بووە و بە هەزاران کەس بە شێوازی جۆراوجۆر لە واژۆ کردنی تۆمارەوە گرتوویەتی تا چوونە بەر سەفارەتەکانی کۆماری ئیسلامی بێزاری و تووڕەیی خۆیان بەو کردەوەیە نیشان دا.