کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئاوایی “نالووس”ی سه‌ر به‌ شاری شنۆ

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئاوایی نالووسی سه‌ر به‌ شاری شنۆ

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٣٠ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئاوایی “نالووس”ی سه‌ر به‌ شاری شنۆ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گوازتنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك بۆ گونده‌كه‌یان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری شنۆ بریاری داوه‌ كه‌ سایتی كۆكردنه‌وه‌ و ده‌فنی زیڵ وخاشاكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگوازیننه‌وه‌ بۆ زه‌ویه‌كانی “كانی شیلان” كه‌ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌م بڕیاره‌ و دوور كردنی زبڵ و خاشاك له‌ زه‌ویه‌ كشت و كاڵییه‌كانیان بوون.