کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی شنۆ و سنه‌

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “ئۆمێد ئیبراهیمی” خه‌ڵكی شنۆ و “فه‌رهاد تاریمۆرادی” خه‌ڵكی سنه‌، به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ ساڵه‌كانی ٩٧ و ٩٨ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” به‌ زیندان مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه‌ كه‌ “ئۆمید ئیبراهیمی” به‌ ٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم و “فه‌رهاد تاریمۆرادی” ١٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ڕێپێوانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام

-

بێبه‌ری كردنی ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ له‌ ساڵی ١٤٠٢

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان پاش ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر قوتابیان

-