لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “کوهسار ڕۆستەم زادە” و “ئەکڕەم ڕۆستەم زادە” خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە و هه‌روه‌ها کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “محەممەد میرزایی” خەڵکی نەغەدە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووره‌كانی نه‌وسوود و پیرانشار بە سه‌ختی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە خاڵی سنووری نەوسوود كۆمه‌ڵێك کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئاكامدا دوو برای كۆڵبه‌ر به سه‌ختی برینداربوون كه یه‌كێكیان گوله‌ی به‌ر كه‌وتووه و ئه‌وی دیكه‌ش لە کاتی هەڵهاتن لە بەرزایی دەکەوێتە خوار و بە سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه كه هه‌ر سێ كۆڵبه‌ره برینداره‌كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی پێرانشار و پاوه.