ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 24ی گوڵان، گرووپێکی سەلەفی لە شاری سەقز بە چەقۆ و شمشێر هێرش دەکەنە سەر چەند گەنجێكی ئەوە شارە و زۆر بە سەختی برینداریان دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕووداوه له بازنه‌ی “حاجی ئاوا”ی شاری سه‌قز ڕوویداوه و هێرشبه‌ره سه‌له‌فییه‌كان دوای بریندار كردنی چه‌ند هاووڵاتی له‌م مه‌یدانه چوونه‌ته به‌ر نه‌خۆشخانه و ئه‌ندامێكی نه‌خۆشخانه‌شیان بریندار كردووه. ناوی چەند کەس لەو سەلەفیانە بریتییه له، “ئەمین ئەحمەد پوور” ناسراو بە “ئەمین عەبەقهڵهو”،”پەیمان غەفاری” و “ئەرسەلان ڕەزایی”. هەروەها ئەو چەند گەنجەی کە بە هۆی هێرشی سەلەفییەکان بریندار بوون بریتین لە “هاوڕێ مەلەکی”، “سەلمان نەقشبەندی”، “شەهرووز کۆهزادی”، “سالار ئەسلەم” و “مێهرداد کەریمی” كه‌حاڵی دوو كه‌سیان ناجێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكیدان. جێگای ئاماژەیە ئەم هێرشە لە درێژەی هێرشی گرووپە سەلەفی جیهادیەکان لە شاری مەریوان رووی داوە کە ماوەیەک پێش لە گەڕەکی دارسێرانی شاری مەریوان هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی ئەوە شارە و چەند کەسێک بریندار بوون.