ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كانزای جووبجی ڕامهۆرموز و خه‌ڵكی گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی ڕێگه‌وبانه‌كانی گوازتنه‌وه‌ی ماشینه زهبهڵاحهكان، له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
پتر له ساڵێكه كه ڕێگه‌وبانه‌كانی گوازتنه‌وه‌ی ماشینه زهبهڵاحهكان بۆ ٣٠ كانگای ڕێخ و ماسه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه داخراوه كه بووه‌ته هۆی داخستنی ٥٠ كارخانه و یێكاری زیاتر له ٨٠٠ كرێكار. به‌وته‌ی كرێكاران ده‌وڵه‌ت ساڵی ٩٦ به‌ڵێنی دابوو كه ڕێگه‌ی “دۆكووههك” بۆ ئاسانكاری هاتوچووی ماشینه‌كانی ئه‌م ناوچه سه‌نعه‌تیه ساز بكرێت به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كراوه.