کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری سەراوان

تجمع کارگران شهرداری سراوان

رۆژی چوارشەممە 22ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری سەراوان، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، لە بەرامبەر بینای “شوڕای شار” کۆبوونەوە.

کرێکارانی شارەداری سەرواوان زیاد لە پێنج مانگ حەقدەستی دواخراویان هەیە و مافی بیمەکانیشیان پشت گوێ خراوە. کرێکارانی ناڕازای تا ئێستا بە شێوازی جۆراوجۆر لە ناردنی نامەو تۆمارەوە گرتوویەتی تا گردبوونەوە و مانگرتن، دەنگی خۆیان بە گۆی بەرپرسان گەیاندووە، بەڵام هێچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.