ڕۆژی چو‌ارشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “محه‌ممه‌د مورادی” خه‌ڵكی گوندی “قه‌بر حسێن”ی سه‌ر به شاری پیرانشار به تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتنی چه‌ك” له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم، به ٤٠ ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ناوبراو ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه كه له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٦وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه دوو برای ناوبراو به ناوه‌كانی “سادق و عه‌بدولره‌حمان مورادی” ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٨ له‌كاتی كۆڵبه‌ری به هۆی ته‌قه‌ی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له ده‌ست دا.