کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بانگهێشتی چالاكی كرێكاری “مه‌حموود ساڵحی” بۆ دادگای ڕژیم له‌ شاری سه‌قز

بانگهێشتی چالاكی كرێكاری مه‌حموود ساڵحی بۆ دادگای ڕژیم له‌ شاری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی گوڵان، چالاكی كرێكاری به‌ ناوبانگ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز “مه‌حموودی ساڵحی” بۆ له‌قی ٣ی دادسه‌رای ئه‌و شاره‌ بانگێشت كرا.

به‌ پێی ئه‌م ئێبلاغییه‌ “مه‌حموود ساڵحی” ئه‌بی له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ بۆ لپێرسینه‌وه‌ له‌ باره‌ی تۆمه‌ته‌ وه‌پاڵ نراوه‌كانی، خۆی ڕاده‌ستی دادسه‌رای ئه‌و شاره‌ بكات. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو پۆلیسی ئه‌منییه‌تی شاری سه‌قز به‌ تۆمه‌تی” تێكدانی ئاسایش و بیروڕای گشتی” له‌ هه‌ردوو چالاكی كرێكاری ئه‌م  شاره‌، “مه‌حموودی ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” سكاڵای كردووه‌.