سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەوته لە دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە ناوەکانی “ئارام مورادیان”، “ئەمیر ڕەزایی”، “ئارەش ئەحمەدی”، هیچ زانیارییهك له چارهنووسیان لهبهردهسبتا نییه.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕ، ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. جێی ئاماژهیه كه “ئارام مورادیان” و “ئەمیر ڕەزایی” مانگی بەفرانباری 99ی ههتاوی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.