رۆژی دووشەممە 20ی مانگی گوڵان کۆمەلێک لە کرێکارانی نەوت و گازی “زاگرۆسی جنوبی” بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون.
کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی نەوت و گازی “زاگرۆسی جنوبی” رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەکەیان دا بە لیست کردنی خواستهكانیان خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان لە بەرپرسان بوون. کرێکارانی ناڕازای خوازیاری بە کردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی “ریزبەندییە پیشەییەکان” و گەڕاندنەوەی کرێکارن بۆ “سامانەی ساپنا”ن.