ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی كارانه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له لایه‌ن حراسه‌ته‌وه ده‌ربڕیوه. جێی ئاماژه‌یه كه به دوای سپاردنی ئه‌م كارخانه به شیركه‌تی هۆڵدینگی “غه‌دیر” ته‌واوی مه‌زایاكانی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌ت بڕاوه و كرێكاران له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران و بێكاری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.