كرێكارانی شاره‌داری ئه‌روه‌ندكه‌نار ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه‌كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه چه‌ندین ساڵه موعهوهقاتیان په‌راخت نه‌كراوه و ئێستاش پێنج مانگه كه حقووق و بیمه‌كانیان دواخراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه وێڕای كه‌مبوونی حقووقه‌كانیان كه جوابده‌ره‌وه‌ی ژیانیان نییه، شاره‌داری به‌شێكی زۆری مهزایاكانیانی قه‌تع كردووه.