رۆژی هەینی 17 مانگی گوڵان، چوار کرێکاری دیکە توشی رووداوی شوێنی کار هاتن و سێ کەس گیانیان لە دەست داو کەسێکیش بریندار بووە.
رۆژی هەینی 17ی مانگی گوڵان، سێ کرێکار لە شارەکانی ساوە، ساری و ساوجبڵاغ لە شوێنی کار گیانیان لەدەست دا. هەر وەها کرێکارێک لە مەریوان بە ناوی ئاڕمان دەریواس، لە شوێنی کار بریندار بووە. هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی شوێنی کار و گیان لەدەست دان و بریندار بوونی کرێکاران، نائەمن بونی شوینی کار، کەمتەرخەمی بەرپرسان و هەر وەها قازانج پەرەستی سەرمایەداران و بایەخنەدانیان بۆ سڵامەتی کرێکاران دهگهڕێتهوه.