ڕۆژی چوار شەممە 15ی گوڵان، هاووڵاتییهك بە ناوی “سیروس مەولودی” خەڵکی مەھاباد لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شیراز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی راپۆرتهكان، ھیزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ بهڵگه ئەم هاووڵاتییهیان دەستبەسەر کردوە و تاکاتی بڵاو بوونهوهی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە.