رۆژی چوارشەممە 15ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە ئۆپێراتۆرەکانی شیرکەتی برق لە بەرامبەر بینای ئیدارەی برقی کرماشان کۆبوونەوە.
ئۆپێراتۆرەکانی شیرکەتی برق لە ئوستانەکانی غەربی ئێران بە لە خوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکان و شێوازی گرێبەستەکانیان ناڕازین. ئەوان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئیدارەی برقی کرماشان، خوازیاری بردنەسەرێی حەقدەستەکانیان لەپای هەڵکشانی تەوەڕووم و هەروەها گۆرینی باروودۆخی گرێبەستەکانیان بوون.