رۆژی چوارشەممە 15ی مانگی گوڵان، کرێکارانی پەیمانکاری “مەعدەنی بەردی خەڵوزی ئەلبۆرزی شەرقی” لە ناڕەزایەتی بە بەڵێن شکێنی پەیمانکاران کۆبوونەوەیان پێکهێنا.
کرێکاران بە کۆبوونەوە لە ئاست بەڵین شکاندنی پەیمانکارەکان بۆ بەکردەوە دەرهێنانی ئەمنییەتی شوێنی کار، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها کرێکارانی ناڕازای خوازیاری سەردانی بەرپرسان بۆ شوێنی کارەکانیان و داواکاری پێڕاگەیشتنی سەرجەم ویستە رەواکانیان بوون.