به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی دوو حه‌وته‌ی ڕابردوودا به هۆی دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی و بێهداشتی له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی كه‌مپی پاك بوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به هێزی ئینتزامی ڕژیم به ناوی(سه‌راب نیلۆفه‌ر)، ٧ هاووڵاتی به هۆی بڵاوبۆنه‌وه‌ی كۆرۆنا له نێو ئه‌م كه‌مپه گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆۆرته‌كان، ئه‌م كه‌مپه له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و كه‌مترین نرخ و بایه‌خ به تووشبوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ناده‌ن. ئه‌م كه‌مپه كه‌مترین ئیمكاناتی بێهداشتی و مانه‌وه‌ی بۆ ژیان هه‌یه و له ئه‌سڵدا گرتووخانه‌یه‌كه بۆ ڕاگرتنی تووشبۆانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و “كارتۆن خه‌وه‌كان” به شێوه‌یه‌كی نا ئینسانی.