رۆژی سێشەممە 14ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بێکار کراوی پێترۆشیمی ئیلام، بۆ پێڕاگەیشتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
بە دەیان کرێکاری پێترۆشیمی ئیلام، هەڵکەوتوو لە شاری چوار، لە سەرەتای ساڵی نوێ وە، بە بیانووی پێویست نەبوونی هێزی کار،بێکار کراون. کرێکارانی لە کار دەرکراو لەو کاتەو تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان پێکهێناوە، بەڵام هیچ کاربەدەستێک وڵامدەرەوەیان نەبووە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری گەرانەوە بۆ سەر کارەکانیان و پێدرانی حەقدەستە نەدراوەکانیانن.