کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی “شیرکەتی میلی حەفاری ئێران”

تجمع نیروهای پیمانکاری شرکت ملی حفاری ایران

کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەێمانکاری “شیرکەتی میلی حەفاری ئێران” رۆژی سێشەممە 14ی مانگی گوڵان، لە ناڕەزایەتی بە بێکارکرانیان لە بەرامبەر ئەم شیرکەتە کۆبوونەوە.

بە دەیان کرێکاری پەیمانکاری “شیرکەتی میلی حەفاری ئێران” بە بیانووی تەواو بوونی گرێبەست، بە پێشینەی کاری زیاد لە 5 ساڵ، بێکار کراون. هەڕەشەی دەرکرانی نزیک بە 500 کرێکاری دیکەش لەو شیرکەتە هەیە. کرێکارانی دەرکراو لە ماوەی حەفتەی رابردوو دا سێ جار کۆبوونەوەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە تا گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان درێژە بە مانگرتن و کۆبوونەوەکانیان دەدەن.