رۆژی دووشەممە 13ی مانگی گوڵان لە چەندین شاری ئێران، خوێندكاران پۆلەکانی نۆ و دوازدە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرشی” شارەکانی خۆیان، ناڕەزایەتییان بە “حزوری” بوونی ئیمتحاناتی کۆتایی ساڵ دەربڕی.
“دانیش ئاموزانی” پۆلەکانی نۆ و دوازدە لە بەرامبەر ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرشی” شارەکانی ئیسفەها، ماهشەهر، یەزد، قەزوین، گوڵپایەگان و شاری کورد کۆبوونەوە و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئیمتحاناتی حزوری کۆتایی ساڵ بوون. لە چەند شارێک و بە تایبەت لە شاری ماهشەهر هێزە ئینتزامییەکان هێرشیان کردە سەر دانیش ئاموزان و هەڵی بڵاوە پێکردنیان دان.