ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، سه‌له‌فییه‌كانی شاری مه‌ریوان كه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، به شمشێر و چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك به ناوی “جه‌ماڵ فه‌یزی” و ناوبراو و كه‌سێكی دیكه له خزمه‌كانیان بریندار كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه كۆنه‌په‌ره‌ستانه تێكهه‌ڵچوون و ناچار به پاشه‌كشه بوون. هه‌واڵه‌كه باس له هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره هێرش كردنی ئه‌م تاوانبارانه ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی ئه‌م گونده ڕایانگه‌یاندووه كه له به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌ركوتگه‌ران كۆڵ ناده‌ن و به‌رپرچی هێرشی سه‌له‌فی و پشتیوانانیان ئه‌ده‌نه‌وه.