ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كی مه‌ی ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، چالاكی كرێكاری شاری سه‌قز به ناوی “عوسمان ئیسماعیلی” له لایه‌ن دادسه‌رای ڕژیمه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، بانگیشتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌م شاره كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه كرێكاریه دوای بانگهێشت كردنی بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی شاری سه‌قز لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه كه به هیچ جۆریك نابێت به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی یه‌كی مه‌ی ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار بكات. به‌ڵام ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه به‌شداری كردن و پێداگری له سه‌ر مافی ڕه‌وای كرێكاران حه‌قی حه‌موو كرێكارێكه و ڕژیم ناتوانێت به‌م شێوازه له‌گه‌ڵ كرێكاران هه‌ڵسوكه‌وت بكات.