کۆمەڵێکی بەرچاو لە کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە شارەکانی تاران، ئەهواز، نیشابور، تەورێز، قەزوین و ساری ڕۆژی شەممە 11ی مانگی گوڵان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار کۆبوونەوەیان پێکهێنا.
ڕێکخەران و بەشداربوانی ڕۆژی یەکی مەی لەو شارانە بە ڕێپێوان و وتنەوەی درووشم و بڵاو کردنەوە شیرنی ڕێزیان لە ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار گرت. لە تاران زیاد لە سی کەس لە پەیوەند لە گەڵ کۆبوونەوەی بەرینی خانەنشینان لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی دەسبەسەر کران كه دواتر به وهرگرتنی كهفالهت و قهراری وهسیقه ئازادكران.