ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحد،خوێندكاران، كرێكاران و به‌شداربووانی ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، له لایه‌ن هێزه سهوكوتگهرهكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه ناوی ژماره‌یه‌كیان بریتیه له : “ڕه‌زا شه‌هابی”، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی”، “وه‌حید فه‌ره‌یدوونی”، “ناسر محه‌ڕه‌م زاده”، “سه‌ید ڕه‌سوڵ تالب موقه‌ده‌م”، “محه‌مه‌د عه‌لی ئهسلاغی” و “ئه‌سه‌دۆڵڵا سلێمانی”.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ڕێوڕه‌سمی یه‌كی مه‌ی ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له شۆفێران و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحد، خوێندكارانی زانكۆ و خانه‌نشینكراوان و مۆعهلیمان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر به‌شداربووان و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه وئازاری خه‌ڵك، به ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. سه‌ندیكای شیركه‌ت واحید له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازاد كردنی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بوو.