ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری خه‌ڵكی ئاوایی هانیسی شاری سنه، له ڕێوڕه‌سمێكدا یه‌كی ئه‌یار، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكاریان له كرێكارانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌شداربووان به بۆنه‌ی یه‌كی ئه‌یار، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، له ئاوایی هانیسی سنه كۆبوونه‌وه و له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووان كورته باسێك له‌سه‌ر مافه‌كانی چینی كرێكار و له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كان و كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی كرێكاران، پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا.