كرێكارانی به‌رقی “حاجی ئاباد”ی به‌نده‌ر عهباسبه بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، رۆژی جیهانی چینی كرێكار، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌رقی به‌نده‌رعه‌باس له ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی دروشم و به ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، بۆ جارێكی تر جه‌غتیان كرده‌و له سه‌ر به‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان. شایانی باسه كرێكارانی به‌شداربوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی ئه‌م ڕۆژه‌یان له ته‌واوی كرێكارانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.