ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، هێزه‌كانی پۆلیسی توركییه به‌گازی فرمێسك ڕێژ و ماشینی ئاوپاش، هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك له جه‌ماوه‌ری به‌شداربوو له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌شاری ئه‌سته‌نبۆل و چه‌ندین كه‌سیان بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی وینه بڵاوكراوه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركییه، هێزه‌كانی پۆلیسی توركییه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جێهانی كرێكاریان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و چه‌ندین كه‌سیان بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.