ڕۆژی ١٠ی گوڵان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بومبرێژكراو له شاری “پول” له ناوه‌ندی ویلایه‌تی لوگری ئه‌فغانستان، ده‌یان كه‌س بوونه قۆربانی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه لانیكه‌م ٢١ كه‌س كوژران و پتر له ٩٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌رمانی كابول ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ڕێژه‌ی قۆربانیان بچێته سه‌ره‌وه، به وته‌ی پۆلیسی كابول زۆربه‌ی قۆربانیان خویندكارانی قۆناغی كۆتایین كه بۆ به‌شداریكردن له ئه‌زموونی زانكۆ له ڕووبه‌ڕووی هۆتێلێك له‌م شه‌قامه كۆبوونه‌وه.