ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی فه‌سڵی و بیناسازی شاره‌كانی مه‌ریوان و سوڵاوا، له ڕێوڕه‌سمێكدا ڕۆژی جیهانی كرێكاریان ڕێزلێگرت.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی فه‌سلی و بیناسازی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شاره‌كانی مه‌ریوان و سوڵاوا، به كۆبوونه‌وه و له ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكاریان له ته‌واوی كرێكارانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.