کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ده‌ست دانی دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ كرماشان

گیان له‌ده‌ست دانی دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ كرماشان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کرێکاری خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی “محەمەد بازوەند” و “محەممەد ڕەسووڵ  ڕەحیمی سورخوەندی” لە كاتی تواندنەوەی کەرەستەی بەجێماوی شەڕ، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دا.

یەکێک لە نزیکانی ئەم دوو کەسە وێرای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگه‌یاند: “ئەو دوو هاووڵاتییە لە شەقامی حافیز خەریکی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی بەجێماوی شەڕ و ئاسنەواڵە بوون و لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا بە ئامێری هەواگاز سەرقاڵی تواندنەوەی ئەو ئاسنه‌واڵانە  بوون کە چەند ڕۆژ پێشتر کڕیبوویان”.