رۆژی شەممە 11ی مانگی گوڵان، کرێکارانی “حەوت تەپە” بە بۆنەی رۆژی جیهانی چینی کرێکارەوە، کۆبوونەوە.
کرێکارانی “حەوت تەپە” لە کۆبوونەوەکەیان دا هاوکات لە گەڵ جەخت کردنەوەیان بۆ پێراگەیشتنی داواکارییەکانیان، بە بەدەستەوە گرتنی بەنێرێک بە ناوەرۆکی: ” پیرۆز بێ یەکی مەی ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار”، ڕێزییان لە ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار گرت.