به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٩ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له ته‌واوی كرێكارانی جیهان پیرۆزبایی كرد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی “ئارێز” له شاری كه‌ره‌ج، به گه‌یشتن به به‌رزایه‌كانی كێوی “ئاته‌شگا”ی ئه‌م شاره و بڵاوكردنی تراكت به درۆشمی “پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی كرێكار” و “بژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار”، هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌یان له ته‌واوی كرێكارانی جیهان پیرۆز كرد.