ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٩ی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی برووجرد كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ندین كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه ماوه‌ی ٩ ساڵه له ئاست بهدینهههاتنی داخوازییه‌كانیان ناڕازین و له‌م كۆبوونه‌وه‌ش له لایه‌ن هێزه سهركووتگهرهكانی ڕژیمه‌وه كرانه ئامانجی هێرش و لێدان. هه‌واڵه‌كان باس له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چه‌ندین كرێكار ده‌كه‌ن كه به هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار كراون.