ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی كۆردستان له گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاڕی سه‌ر له نوێ ده‌ستبه‌كاركردنه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه بوون.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كارخانه‌ی نه‌ساجی كۆردستان لانیكه‌م ٣٠٠ كرێكاری هه‌یه كه چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن مافیای ڕژیمه‌وه داخرا و كرێكارانی ئه‌م سایته‌یان بێكار كرد، ئێستا كرێكاران خوازیاری ده‌ستبه‌كاركردنه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ن. ئه‌م نوێنه‌ره له به‌شێكی تری وته‌كانیدا جه‌غتی له‌وه كرده‌وه كه به له‌به‌رچاو گرتنی باروودۆخی جه‌سته‌یی و ته‌مه‌نی ئه‌م كرێكارانه و له ناله‌باری دۆخی ئێستای ئابووری، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده هیچ ده‌رفه‌تێكیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار نییه و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.