کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ لایه‌ن كرێكارانی به‌شی بیناسازی كامیاران و كرماشان

برگزاری روز جهانی کارگر در کامیاران

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشوو، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، ڕێوڕه‌سمی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شی بیناسازی شاره‌كانی كامیاران و كرماشان به‌ڕیوه‌چوو.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌سه‌ر مافه‌ پێشێلكراوه‌كانی كرێكاران  له‌ به‌شی به‌رهه‌مهێنان و له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كان، نه‌بوونی بیمه‌ بۆ كرێكارانی فه‌سڵی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی حه‌قی بیمه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و ناكارمه‌یی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كان، پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان كرا و له‌ كۆتاییدا كرێكاران به‌ وتنه‌وه‌ی درۆشم، ئه‌م ڕۆژه‌یان پیرۆز كرد.